ژیان و تێكۆشانی شەهیدی فەرماندە (عوسمان پیرانی)
شەهیدی فەرماندە (عوسمان عەبدولرەحمان پیرانی) ناسراوە بە(عوسمان پیرانی) لە ساڵی 1955 لە گوندی پیران سەر بە دەڤەری بارزان لە بنەماڵەیەكی كوردپەروەر و شۆڕشگێر لە دایكبووە، لە ساڵی 1974 پەیوەندی بە شۆڕشی مەزنی ئەیلوول دەكات، لە ساڵی 1975 لە گەڵ كەسوكاری ئاوارەی ئێران دەبێت، لە دەستپێكی شۆڕشی گوڵان پەیوەندی بە رێزەكانی پێشمەرگە دەكات لەقوەتی بارزان، چەندین پلەی عەسكەری بەشداری چەندەها شەڕی بە ناوبانگ دەكات و هەریەك رۆڵیكی گیانفیدای هەبووە و چەندەها جار لە شۆڕشی گوڵاندا بریندار دەبێت وەك شەڕی مێرگەسۆر، شەڕی كتكین و پاشان بەشداری داستانی خواكوڕك دەكات و لەو داستانەش بە سەختی بریندار دەبێت،
بەشداری راپەڕین ساڵی 1991 دەكات و بەشداری داستانی ناوبانگی كۆڕی دەكات و دوای شەرێكی نەبەردانە بە سەختی بریندار دەبێت، شەهیدی فەرماندە عوسمان پیرانی هەمیشە چاوەنەترس بووە و جگە لە بواری سەربازی كەسایەتی ئیداری بووە و لە ساڵی 1992 تاكو1998 بۆ ماوەی 6 ساڵی دەبێتە قایمقامی قەزای مێرگەسۆر كە خزمەتی زۆر بە دەڤەری بارزان دەكات لە هەموو روویەكەوە، پاشان دەبێتە جێگری فەرماندەیی بارزان، لەبەر خەبات و قارەمانیەتی لە كۆنگرەی 13ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە لایەن جەنابی سەرۆك بارزانی مەدالیای بارزانیی نەمر پێ بەخشراوە، جگە لەوەی كەسێكی خەباتكار بووە وكەسایەتی كۆمەڵایەتی ناوچەكەش بووە، وەك فەرماندەیەك بەشداری لە شەڕەكانی داعش بەشدار دەكات لە سنوری سەدەی موسل و میحوەری گوێر و مەخمور دەكات و لە 11-1-2015 دوای شەڕی سەخت لەگەڵ تیرۆریستانی داعش لە گوندی سولتان عەبدوڵڵا شەهید دەبێ دەكاتە كاروانی هەرگێز نەمران.
-----------------------------
لە مەراسیمێكی شایستە شەهیدی فەرماندە (لیوا عوسمان پیرانی ) لە ناحیەی سەربە دەڤەری بارزان بە خاك سپێردار
لیوا (عوسمان پیرانی) جێگری فەرماندەی بارزان و یەكێك لە فەرماندە قارەمانەكانی كوردستان لە میحوەری گوێر لە گوندی سولتان عەبدوڵڵا دوای نەبەردەیكی سەخت و دژوار بەرامبەر تیرۆریستانی داعش لە گەڵ پێشمەرگەی قارەمان (رەشید ئیبراهیم ) شەهید دەبێت، لە مەراسیمێكی شایستە لە ناحیەی پیران سەربە دەڤەری بارزان بە ئامادەبوونی بەهزاد بارزانی فەرماندەی فەرماندەیی بارزان و د.عەلی تەتەر بەرپرسی لقی 10 و نوێنەرانی لەشكری و حزبی و دام دەزگایەكان و كەسوكار و هاوسەنگەرانی بە خاك سپێردا و پاشان لە پەێڤیكدا د.عەلی تەتەر بەرپرسی لقی 10ی پارتی بە ناوی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی و فەرماندەیەكانی بارزان و سپیلك و سەفین و هەڵگورد ولقی 26ی پارتی سەرەخۆشی لە كەسوكاری شەهیدی فەرماندە عوسمان پیرانی كرد و هەروەها گوتی: سەربەرزییە ئەو قارەمانانە لە سەر رێگای كوردایەتی شەهید دەبن ئەوانە سەربلندیە بۆ كوردستان، شەهیدی فەرماندە عوسمان پیرانی یەكێك لەو تێكۆشەرانە بووە كە هەموو ژیانی پر لە خەبات و سەروەریە و ئەو لە رێگای كوردایەتی بۆ خاكی كوردستان شەهید بووە ئەو كاروانە بەردەوام دەبێت بۆ پارێزگاری كوردستان، هیوای چاكبوونەوەی خیرا بۆ بریندارەكان خواست و پێشمەرگە هەر بۆ ئازادی كوردستان خەبات دەكات و هەموومان لە ژێر ئاڵای كوردستان رێبازی بارزانیی نەمر بەرگری لە خاكی كوردستان دەكەین..
----------------------------
Comments